![]() |
![]() |
|
| خبري. سياسي |
|
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان: نه‌وزاد گۆمه‌شینی و سه‌مه‌د كه‌ركوكی
- پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی دایه‌لۆگی سویسری- كوردی: د. فه‌وزی قه‌دور - حزبی شیوعی كوردستان: ئازاد عوسمان حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران- حزبی دیموكراتی كوردستان: عه‌زیز ئه‌حمه‌دی - كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان: خالید حوسێنزاده - كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان: ئیدریس مورادی - پارتی یه‌كێتی كورد له سوریا - پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردی سوریا: شێخ موس شێخ موحه‌مه‌د - ناوه‌ندی چاك، كۆمیته‌ی سویسرا: هیوا ناسیح - پارتی سۆسیالیستی كوردستان ( كوردستانی توركیا): جه‌عفه‌ر كوچه‌ك یه‌ڵدز - ڕێكخراوی ته‌ڤگه‌ڕ: ڕه‌فعه‌ت سێفێلی
لایه‌نی سویسریش پێكهاتبوون له:
- كارلۆ سومه‌رۆگا: سه‌رۆكی گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد - ئۆیگین داڤید: هاوسه‌رۆكی گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد - ده‌سته‌ی كارگێری په‌رله‌مان، كه ئێستا له پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مان پێكهاتوه. - پیته‌ر هوگ، سكرتێری به‌شی سیاسی له پارتی سۆسیالدیموكراتی سویسری - ژاكلین ڤیر، په‌رله‌مانتاری سۆسیالدیموكرات - هه‌ندێك ئه‌ندامپه‌رله‌مانی سویسری تر، كه زۆربه‌یان سه‌ر به پارتی سۆسیالدیموكرات بوون - كاسپه‌ر هاله‌ر: جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی داكۆكی له گه‌له هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه‌كان، لقی سویسرا - گابریێله بێنجیگه‌ر: كارمه‌ندی ڕێكخراوی داكۆكی له گه‌له هه‌ره‌شه‌لێكراوه‌كان، لقی سویسرا : عادل ئه‌لیاسی و ته‌یب كۆبونه‌وه‌كه به وته‌یه‌كی سه‌رۆكی گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری بۆ دۆستایه‌تی كورد، ده‌ستی پێكرد، كه باسی له چالاكییه‌كانی گروپه‌كه‌یان و سه‌ردانیان بۆ كوردستان و سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سویسرای كرد. دواتر ئۆیگین داڤیدی هاوسه‌رۆكی گروپه‌كه‌ش باسی له ناسینی میلله‌تی كورد و سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ كوردستان و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردییه‌كانی باشور و پارچه‌كانی تریش كرد. پاشان نه‌وزاد گۆمه‌شینی وه‌ك ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان و لایه‌نی سویسری باسێكی كورتی ڕه‌وشی كوردی له هه‌رچوار پارچه‌كه كرد و وتی به‌ڕای من مافی چاره‌یخۆنوسینێكی دیموكراتییانه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات و فیدراڵی بۆ كورد به چاره‌سه‌رێكی باش ده‌بینم، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌ندامانی گروپی سویسری كرد بۆ چالاكییه‌كانیان، له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه و داوای هاوكاری و پشتیوانی زیاتری لێ‌كردن وه وتی خۆشحاڵین كه ئێستا كۆمه‌ڵێك بیانی و په‌رله‌مانتاری دۆستمان هه‌ن، كه گوێمان لێده‌گرن و له گرفته‌كانمان تێده‌گه‌ن. پاشتر د. فه‌وزی، كه هاوكات نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه له سویسرا وته‌یه‌كی خوێنده‌وه، گله‌یی ئه‌وه‌ی كرد، كه له ناساندنیا وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌ت نه‌ناسێنراوه، گله‌ییه‌كه‌شی له جێگه‌ی خۆی بوو. عادل ئه‌لیاسی باسێكی كورتی كرد و پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد، كه كۆنفرانسێك له په‌رله‌ماندا بۆ كورد ببه‌سترێت. عه‌زیز ئه‌حمه‌دی باسی ڕه‌وشی ناله‌باری زیندانیانی سیاسی مانگرتوو له خواردنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كرد، گوتی به داخه‌وه ئه‌وروپییه‌كان به‌س له باسكردن له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی باسی ئێران ده‌كه‌ن و مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤیان له‌و وڵاته پشتگوێ خستوه. پاشتر كاك خالد حوسێنزاده قسه‌ی كرد و باسی له‌وه كرد، كه كوشتن تێرۆری كه‌سانی چالاك له كوردستانی ئێران‌دا زۆر بوونه و له‌و نزیكانه سێ كه‌س له لایه‌ن رژێمه‌وه تیرۆر كراون،هه‌روه‌ها داوای كرد كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی سویسری پشتگیری له داخوازیه ره‌واكانی مانگرتوانی سیاسی كورد له ئێران‌دا بكه‌ن چاوه‌دێری ڕه‌وشی زنیدانییان بكه‌ن. پاشان جه‌عفه‌ر كوچه‌كیه‌ڵدز باسی له ڕه‌وشی كوردستانی باكور و حكومه‌تی توركیا و پێكاكا كرد. دواتر هیوا ناسیح باسی له‌وه كرد، كه به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بۆ گه‌لی كورد زۆر گرنگه وه گوتی، كه پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و دادگای باڵای عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به جینۆساید ناساندیان، داواكارین له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی سویسریش پشتگیری ناساندنی بكه‌ن، وه‌ك چۆن به هه‌وڵی ناوه‌ندی چاك چه‌ندان حزب و په‌رله‌نتارانی ئه‌وروپی ئیمزایان كردوه. ئینجا شێخ موس شێخ موحه‌مه‌د باسی ڕه‌وشی كوردی له سوریا كرد كه زۆربه‌یان تا ئێستا ڕه‌گه‌زنامه‌شیان نییه و داوای هاوكاری لێ‌كردن. شایه‌نی باسه چه‌ندان كه‌سی تر قسه‌وباسیان كرد. دوتر ئیدریس مورادیش به زمانی ئیتالی هه‌ندێك قسه‌وباسی كرد. ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ژن (ژاكلین ڤیر)، كه له‌گه‌ڵ وه‌فدی گروپه‌كه‌دا ساڵی پار سه‌ردانی كوردستانی كردبوو، باسی له توندوتیژی و خراپی ره‌وشی ژنان له باشوری كوردستان كرد و داوای له نوێنه‌رانی حزبه‌كوردییه‌كان كرد، كه ئه‌و لایه‌نه له‌بیر نه‌كه‌ن. پاشتر، كارلۆ سومه‌رۆگا وته‌یه‌كی به فه‌ره‌نسی پێشكه‌ش كرد، ئینجا به كورتی هاته سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و پێشنیازه‌كان و له نێو قسه‌كانیدا گوتی: پێشنیازی دوو كۆبوونه‌وه له ساڵێكدا په‌سه‌نده و لێیده‌كۆڵینه‌وه، سه‌باره‌ت به باری مافی مرۆڤ و مه‌سه‌له‌ی كورد به‌ڵێنی هاوكاری به پێی توانا دا. سه‌باره‌ت به به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال گوتی: ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی یاسایییه، ئاسان نییه چونكه مه‌رج و پێوه‌ری خۆی هه‌یه، ده‌بێت دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بریاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام ئێمه له لای خۆمانه‌وه ده‌یخه‌ینه كارنامه و گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه كۆبونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، سویسرییه‌كان زۆر به په‌رۆشه‌وه گوێیان بۆ قسه‌وباسه‌كانی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كان ڕادێرا، لایه‌نه كوردییه‌كانیش سه‌ره‌ڕای دووبه‌ره‌كی و ناكۆكییان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه له‌وێدا یه‌كده‌نگ و ته‌با دیار بوون،. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌موكوڕی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌بوون، له‌وانه: ١- د. فه‌وزی به داخه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكی گروپه‌كه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ناسێنرا، كه ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رنجه و پێده‌چێت سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان بێت. ٢- وه‌رگێڕی فه‌ڕه‌نسی و ئیتالی ئاماده نه‌كرابوون، بۆیه زۆربه‌ی ئاماده‌بوان له قسه‌وباسه‌كانی كه به ئه‌و دووزمانه كران، نه‌ده‌گه‌یشتن. ٣- كاته‌كه نزیكه‌ی سه‌عاتێك و چل خوله‌ك بوو، زۆر كه‌م بوو، كه باس له گیروگرفتی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بكرێت و ئه‌و هه‌موو نوێنه‌ره قسه بكه‌ن. ٤- ژاكلین ڤیری ئه‌ندام په‌رله‌مان ڕه‌خنه‌ی له نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردییه‌كان گرت، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سویسرا چه‌ندان ژنی چالاكی كورد هه‌یه، كه‌چی یه‌ك ئه‌ندامی مێینه‌تان له‌ناودا نییه!!؟؟ به ڕاستی ڕه‌خنه‌كه‌شی له‌جێگه‌ی خۆیدا بوو. |
|
+ نوشته شده در
شنبه سیزدهم مهر 1387ساعت 11:54 توسط نیلانا |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
|
| نوشته های پیشین |
|
مهر 1387 شهریور 1387 مرداد 1387 |
| پیوندها |
|
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان زرێبار پرێس وبلاگ زرێبار پرێس سبه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه كورد كوم دواڕۆژ http://tinypic.com/ |
|
RSS
|